
لۆکا یۆڤیچ
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئەڵمانیا، لۆکا یۆڤیچ سەرکردایەتی یانە نوێیەکەی ئینتراخت فرانکفۆت کردوو توانی لە ماوەی 28 خولەکدا دوو گۆڵ تۆماربکات، کە ئەم دوو گۆڵەی لە 32 یاری بۆ ریاڵ مەدرید کردبوو.
سەرەتا ئەندرێ سێلڤا لە خولەکی 28 فرانکفۆرتی بە گۆڵێک پێشخست،بەڵام ماتیۆ هوب لە خولەکی 29 بە خێرایی ئەنجامەکەی بۆ یانەی شاڵکە یەکسانکردەوە و گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.
لە گێمی دووەم لۆکا یۆڤیچ کە بە خواستن لە یانەی ریاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی فرانکفۆرتەوە کردووە تا کۆتایی ئەم وەرزە، توانی لە خولەکی 72 ئەنجامەکە بۆ یانەکەی بکاتە 2-1.
پێش کۆتایی یاریەکە یۆڤیچ توانی گۆڵی سێیەم بۆ فرانکفۆرت بکات کە لە خولەکی دووەمی کاتی زیادکراودا بوو.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی فرانکفۆرت بووە 26 خاڵ و لە پلەی حەوتەم دەبینرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
میسی ساڵێکی تر دەمێنێتەوە
2020-09-03 -
ئینفۆگرافیک:ئەستێرەکانی تۆپی پێ و براکانیان
2020-12-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17