دوو پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان هاتنەدەنگ

0
1371
عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان | فۆتۆ: SNN

SNN

دوای ئەوەی ئەمڕۆ عەدنان عوسمان، دەستکێشانەوەی خۆی لە خانەی راپەڕاندن و وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند، دوو پەرلەمانتاری سەر بە بزووتنەوەکە پەیامێکی رەخنەئامێزیان بڵاوکردەوە.

دابان محەمەد پەرلەمانتاری کوردستان لەسەر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت:  “دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان عوسمان مەسیجێکی وڕون و ڕاشکاو و گەورەیە، دەبێت ھەمومان بوەستێنێت و بپرسین: بۆ ئاراستەو ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتووه‌تە دۆخێک کەسانی وەک ئەو نەتوانێت تیایدا بەشدار بێت و توانای بەرگری لێکردنیشی نەبێت “.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕانیش لە نووسینێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: ئایا ئەوانەی سیاسەتی گۆڕان ئاراستە دەکەن، بیرێکی جدی لە وازھێنانی کاک عەدنان دەکەنەوە؟

پێشتر عەدنان عوسمان لە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیدا نوسیبووی: ئاراستە و ئیدارەدانی بزوتنەوەکە گەیشتۆتە دۆخێک نە ئەتوانم تیایدا بەشدار بم و نە توانای بەرگری لێکردنیم هەیە. هەر بۆیە بەناچاری و دڵێکی پڕ حەسرەتەوە دەستلەکارکێشانەوەی خۆم لە ئەندامێتی خانە و وتەبێژی بزوتنەوەکە رائەگەیەنم.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this