
SNN
كەشتییەكی بازرگانی رووسیا بە 15 سەرنشینەوە، لە دەریای رەش و لە سنووری ئاوی تورکیادا نقومبوو.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەو كەشتییەی لە دەریای رەش لە نزیك سنوورەكانی توركیا نقومبووە، كەشتی بازرگانییە و بۆ رزگاركردنی سەرنشینەكانی كەشتییەكە تیمەكانی هێزی دەریاوانی گتورکیا رەوانە كراون.
سەرنشینەكانی كەشتییەكە سێ بەلەمی فریاكەوتنیان بەدەستەوە بووە و لەو سێ بەلەمەدان و پێویستییان بە فریاكەوتن هەیە. دۆخی كەشوهەوا ناجێگیرە و تیمەكانی فریاكەوتن بە ئاسانی ناتوانن فریای ئەو لێقەوماوانە بكەون.
هێشتا دیار نییە ئەو كەشتییە رووسییەی لە دەریای رەش نقومبووە، چ جۆرە بارێكی پێ بووە و مەبەستی بووە بەرەو كام وڵات بارەكەی بگوازێتەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینفۆگرافی:تیتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل
2020-10-16
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17