
ئینتەرمیلان
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی 18ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەرمیلان لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-0 لێبباتەوەو خانمەپیرەکە تووشی دووەم شکست لەم وەرزەی خولەکە بکات.
لە گێمی یەکەمی یاریەکە و لە خولەکی 12، ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی توانی یەکەم گۆڵ بۆ یانەی ئینتەرمیلان بکات و گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی کوڕانی کۆنتی تەواو بوو.
لە گێمی دووەم نیکۆلا بارێلا لە خولەکی 52 ئەنجامەکەی کردە دووهێندە و توانی گۆڵی 2-0 بکات و واژوو لەسەر بە دەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە بکات.
بەم بردنەوە خاڵەکانی ئینتەرمیلان بووە 40 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای ئەیسی میلانی دووەم دێت کە ئەویش هەمان خاڵی هەیە.
خاڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس بە 33خاڵ مایەوەو لە پلەی پێنجەم دەبینرێت.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەم نزیكانە شاندی هەرێم دەچێتە بەغدا
2020-12-03
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17