ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە جامی سوپەری لە کاتی زیادکراودا دۆڕاندو میسی کارتی سووری وەرگرت

0
748
میسی لە یاری بیلباو

SNN Sport

لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە جامەکەی بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو دۆڕاند و نەیتوانی لەسەر دەستی کومان یەکەم نازناو بباتەوە.

هەردوو یانە لە شاری سڤییا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا یانەی ئاتلەتیک بیلباو توانی 3-2 بردنەوە تۆماربکات و نازناوەکە بۆ جاری  سێیەم لە مێژوویدا بباتەوە.

لە گێمی یەکەمی یاریەکە  و لە خولەکی 40 گریزمان گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی بەرشەلۆنە کرد،بەڵام دوای دوو خولەک ئۆسکار دیمارکۆس توانی ئەنجامەکە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە راستبکاتەوەو گێمی یەکەم 1-1 تەواو بوو.

لە گێمی دووەم  گریزمان توانی لە خولەکی 77 بە ئەسیستی ئەلبا گۆڵی دووەم و پێشکەوتن بکات، بەڵام لە خولەکی 90 ئەسیر ڤیلالیبێر  توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوەو 90 خولەک 2-2 تەواو بوو.

لە 15 خولەکی سەرەتای کاتی زیادکراوی یەکەم، ئیناکی ویلیامز بە لێدانێکی بەهێز توانی تۆڕی گۆڵی تیرشتیگن بهەژێنێت و  لە خولەکی 94 گۆڵی 3-2 بکات.

هەرچەندە بەرشەلۆنە هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەی دا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، میسیشی لە خولەکی 120 کارتی سووری پێدراو یەکەم کارتی لە مێژوویدا لەگەڵ بەرشەلۆنە وەرگرت، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاریزانێکی یانەی ئاتلەتیک بیلباوی دا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this