راپۆرتی ناوبژیوانی یاریەکە جیل مانزانۆ بڵاوکرایەوە

0
1334
جیل مانزانۆ و میسی

SNN Sport

پاش ئەوەی ناوبژیوانی یاری ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا  جیل مانزانۆ بە کارتی سوور میسی لە خولەکی 120ی یاریەکە  کردە دەرەوە، دواتر ناوەڕۆکی راپۆرتەکەی بڵاوکرایەوە.

لە راپۆرتەکەی جیل مانزانۆدا هاتووە، لە خولەکی 120ی یاریەکە  یاریزانی ژمارە 10 لیۆنێل میسی بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی بەهێزێکی زۆر بە دەستی لە یاریزانێكی رکابەری دەدات لە کاتێکدا تۆپەکە لە یاریدا بووە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرای دەکات بە پێی راپۆرتی ناوبژیوان بێت میسی تەنیا بۆ دوو یاری رادەگیرێت، چونکە باسی لێدانەکەی دەستدرێژی میسی ناکات بۆ سەر یاریزانێک و تەنیا وەکوو لێدانێک ناوی بردووە، بۆیە قورسترین سزا رووبەڕووی ئەستێرەکەی تانگۆ ببێتەوە، راگرتنێتی بۆ 2 یاری.

بەمەش میسی ئامادەی هەردوو یاری یانەکەی دژی  ئیلچی لە لالیگا و کۆرنێلا لە جامی شا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this