ئەو یاریزانەی میسی لێیدا هاتە دەنگ

0
2832
ئەسیر ڤیالیبرێ

SNN Sport

لە یاری ئاتلەتیک بیلباو و بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کاتێک یاریەکە لە کاتی زیادکراودا 3-2 بە سوودی یانەی ئاتلەتیک بیلباو تەواو بوو،  جیل مانزانۆ ناوبژیوانی یاریەکە بەهۆی ئەوەی میسی لە یاریزانێکی ئەو یانەی داو  بەوهۆیەوە بە کارتی سووری پێدا ، یاریزانەکە قسە بۆ میدیاکانی ئیسپانیا دەکات و شێوازی لێدانەکە رووندەکاتەوە.

ئەسیر ڤیالیبرێ یاریزانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو ، پاش ئەوەی میسی لە خولەکی 120ی یاریەکە بە تووندی بە دەستی لێیداو بەوهۆیەوە ئەستێرەکەی بەرشەلۆنە کارتی سووری لە لایەن ناوبژیوانی یاریەکە جیل مانزانۆ پێدرا، ئەم یاریزانە دەڵێت:”لێدانەکەی میسی بۆ سەر من روون بووە،جەستەم خستە بەردەم ئەو یاریزانە،ئەویش بە دەستی لە دەم و چاوی دام”.

بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا میسی بۆ 2 یاری رادەگیرێت و بەشداری دوو یاری داهاتووی یانەکەی ناکات کە ئیلچی  لە لالیگا  و کۆرنێلایە لە جامی شا.

دوای 753 یاری یەکەمجارە میسی کارتی سوور وەرگرێت، کە پێشتر ئەم یاریزانە لەگەڵ بەرشەلۆنە هیچ کارتێکی سووری وەرنەگرتبوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this