
SNN
بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا گومانی تەواویان هەیە لە ناسەقامگیری دۆخی واشنتن، و ئاماژە بە مەترسی هێرشێکیش دەکەن لەکاتی ئاهەنگێکی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی جۆو بایدن لە ڕۆژی چوارشەممە.
مەکتەبی لێکۆڵینەوە فیدڕاڵییەکانی ئەمریکا FBI، دوێنی ئاماژەی بەوەکرد کە بە شێوەی راستەخۆ داوامان لە گاردنی کۆماری کردووە لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی بایدن بپارێزێت، بۆیە ئەوانیش 25 هەزار سەربازیان ڕەوانە کردووە، هەروەها FBI لە راپۆرتێکی خۆیدا ئاماژەی بەوەکرد کە خۆپیشاندانەکانی کۆنگرێس دەستی دەرەکی تێدا بوونی هەبووە، هەندێک هاووڵاتی لە رێگەی پێدانی پارەوە هەوڵی تێکدانی سیمانی دیموکراسی ئەمریکایان داوە.
لە راپۆرتێکی واشنتن پۆستدا روونی دەکاتەوە، کە تا ئیستا مەترسی گەورە بوونی هەیە، بەتایبەتی لە رۆژی دەستبەکاربوون و سوێندخواردنی جۆو بایدن، رەنگە رووداوی تەقەو هێرش رووبدات لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ یاخود هەندێک دەستی دەرەکی بۆ تێکدانی بارودۆخی دیموکراسی لە ئەمریکا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کاماڤینگا ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات
2020-08-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17