” بۆچوونی خانه‌ی راپەڕاندن و جڤات هیچ گرنگ نییه به‌لامانه‌وه و هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن با بیدەن”

غالب محەمەد
SNN
د.غالب محەمەد ئەندامی هاوپەیمانی هیوا کەهەفتەی ڕابردوو لەناو پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەنرا لە لێدوانێکدا بۆ “دەنگی ئەمریکا” باس لەڕاگەیاندنی هاوپەیمانێتی هیوا و هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەسەر بەشداریکردنی پێنج پەرلەمانتارەکەیان لەو هاوپەیمانێتیەدا”.
لەسەر هەبوونی هاوپەیمانێتی هیوا غالب محەمەد رایگەیاند: ئێمه ئه‌م هاوپه‌یمانیه پێشووتر هه‌مانبوو نزیكه‌ی ساڵێك ده‌بێت گروپێكمان هه‌یه ناومان نابوو گروپی 15 به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ناوه‌كه‌ی گروپ بوو نه‌مانده‌توانی تۆماری بكه‌ین له‌ناو په‌رله‌مان وه‌كو فراكسیۆنێكی ڕه‌سمی له‌به‌رئه‌وه هه‌وڵماندا ناوه‌كه‌ی بگۆڕین و بیكه‌ین به‌هاوپه‌یمانی هیوای كوردستانی، هاوپه‌یمانی به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی له په‌یڕه‌وی ناوخۆ هه‌یه له‌په‌رله‌مانی عێراقدا هاوپه‌یمانی پێكهاتووه له‌كۆمه‌ڵێك فراكسیۆن ، فراكسیۆنه‌كان وه‌كو خۆیان ده‌مێنن به‌ڵام له‌كۆمه‌ڵێك خاڵی هاوبه‌ش یه‌كده‌گرن و هاوپه‌یمانیه‌ك دروستده‌كه‌ن”.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەندام پەرلەمانەکانیان لە بەغدا غالب ئاماژەی بەوەکرد: ئەوان وەک پێنج پەرلەمانتاری ئەو بزووتنەوەیە بەشداری ئەو هاوپەیمانێتیەیان کردووە، ئێمه ساڵ و نیوێك ده‌بێت هیچ ئیلتزامێكمان به خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و به‌جڤاتی گشتی و نیشتیمانییه‌وه نه‌ماوه هۆكاره‌كه‌شی پێموایه ئه‌وه‌یه كه ئێمه به‌نوسراوی ڕه‌سمی داوامان له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرد بكشێته‌وه له‌حكومه‌ت ئه‌گه‌ر نا ئێمه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆمان هه‌ڵده‌پسێرین له‌گه‌ڵ شوێنه فه‌رمییه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كهجڤات و خانه‌ی ڕاپه‌راندن و ئه‌وانه‌یه، له‌وكاته‌وه ئێمه هیچ ئیلتزامێكمان نه‌كردووه به‌ئه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌هه‌بووه بۆچوونی خۆمان هه‌بووه ئێمه ناوی فراكسیۆنه‌كه‌مان هه‌ڵگرتووه هه‌ر پێنجمان له‌وێن چونكه كه‌سی ترمان نییه بۆچونی جیاوازی هه‌بێت بۆئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی بۆ به‌جێبهێڵین، بۆیە ئێمه هه‌موو په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌گه‌ڵ جڤات و خانه‌ی ڕاپهڕاندا هه‌ڵپه‌ساندووه، واته هیچ مامهڵهیهكمان له‌گه‌ڵیاندا نییه وه به نوسراوی ڕه‌سمی ئاڕاستەمانکردوون نوسراوه ڕهسمیهكهشمان له دوو سێ به‌یاننامه‌دا بڵاو كردۆته‌وه”.
سەبارەت بە پەیوەندی هاوپەیمانی هیواو خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان غالب محەمەد وتی” هیچ ئاگامان لێی نییه ئه‌وه‌ی كهدهیبیستین هه‌ر له‌ده‌می خه‌ڵك و سۆشیاڵ میدیاوه‌یه به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆخۆیان ده‌یده‌ن چونكه ئێمه تازه په‌یوه‌ست بووین به‌م هاوپه‌یمانییه‌وه، و “ئیلتزامی” پێوه ده‌كه‌ین، وه پشكی شێری هاوپه‌یمانیه‌كه له‌سه‌ر ئێمه‌یه، ئێمه پێنج ئه‌ندام په‌رله‌مانیین كه له‌ناو ئه‌و هاوپهیمانیهین، ئێمه نوێنه‌ری ده‌نگده‌ری ناڕازیین له پارێزگای سلێمانی به‌و ده‌نگده‌رانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه له‌به‌رئه‌وه به‌رگری ته‌واو له مافه‌كانیان ده‌كه‌ین، وه ڕه‌ئی خانه‌ی ڕاپەڕاندن و جڤاتیش هیچ گرنگ نییه به‌لامانه‌وه هه‌ر بڕیارێك ده‌ده‌ن بۆخۆیانی ده‌ده‌ن”.
دەربارەی ئەو ڕەخنانەی ئاڕاستەی هاوپەیمانێتیەکە دەکرێت کە “گوایە یەک دەنگی کورد” تێکدەدەن لە بەغدا غالب محەمەد روونیکردەوە: به‌پێچه‌وانه‌وه لهماتماتیكدا (1+1=2)، واته كۆكه‌ره‌وه ئێمه پێنج فراكسیۆنمان كۆكردۆته‌وه به‌چه‌ند براده‌رێكی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه له‌ناو یه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تیدا كه‌واته ئێمه ده‌نگی كوردمان كۆكردۆته‌وه، یه‌ك ده‌نگی كورد ئه‌وه نییه كه “هۆشیار زێباری” ببێت به‌وه‌زیری دارایی و دواتر له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ربكرێت، یه‌ك ده‌نگی كورد ئه‌وه نییه له 2003 وە لە 20% پۆسته‌كانی عێراق به‌ده‌ست كورده‌وه‌یه هه‌مووی گه‌نده‌ڵی تێداده‌كرێت، واته هیچ جیاوازیه‌كیان نه‌بووه له‌وه‌زیره عه‌ره‌به‌كانی تر كهحكومیان كردووه یه‌ك ده‌نگی كورد ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه بتوانیین به‌شێك له‌نه‌وت ڕادەست بكه‌ین و مووچه‌ی خه‌ڵك بێت، خه‌ڵك پێویستی به‌مووچه هه‌یه”.
د.غالب ئەوەشی وت” وەک ئەندامانی هاوپەیمانی هیوا ئێستا كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كهبڕگهیهك بکەینە ناو پڕۆژە یاسای بوودجە ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ئیلتیزام نه‌كات و 250 هه‌زار به‌رمیله‌كه ڕاده‌ست نه‌كات هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌سه‌ربه‌خۆیی تووانی داهاتی فیدڕاڵیه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكات مووچه و بودجه‌ی بۆ بێت ئه‌وكاته یه‌كێتی بابێت له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ڕێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیین ئه‌و شوێنه‌ی له‌ژێر ده‌ستی یەکێتیدایە داهاته فیدڕاڵیه‌كه‌ی ڕاده‌ست بكرێت بۆئه‌وه‌ی بودجه‌ی بۆ بێت ئه‌گه‌رنا كه‌واته باكه‌س خۆی نه‌كات به‌خاوه‌نی كورد، كورد خاوه‌نی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، كه هاووڵاتییه‌ك ده‌نگ به من ده‌دات وه‌كو كورد ده‌ڵێت “غالب” بڕۆ شه‌ڕم بۆ بكه، بەڵام ئه‌وان ده‌چن له‌وێ خه‌ریكی ڕێكکه‌وتنی سیاسین و خه‌ریكی كۆمپانیاكانی خۆیانن و خه‌ریكی ئیش كردنن و خه‌ڵكیش بێ مووچه‌یه ئه‌مه كوردایه‌تی نییه ئه‌مه كوردایه‌تیه‌كی درۆینه‌یه”.
لەوەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا بزووتنەوەی گۆڕان هەوڵی پەشیمان کردنەوەی ئەوانی نەداوە، د.غالب وتی” ئێمه په‌شیمان نابینه‌وه ئێمه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌ماوه له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌ڵام به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م هاوپه‌یمانیه ده‌پارێزین وه گرنگیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه یه‌كێك لهقۆناغهكانه كه كورد پێی تێپه‌ڕده‌بێت ئه‌وه‌یه كههاوپهیمانیهكی جیاواز له‌پارتی و یه‌كێتی دروستبووه، وه هیوادارم دوای ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش كه گه‌ڕاینه‌وه كه ئه‌ندام په‌رله‌مانی تر خۆی هه‌ڵبژارد و ده‌رچوو بچن هاوپه‌یمانیه‌كی وا دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی “تهفهرد” نه‌كرێت به‌مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه له‌لایه‌ن پارتی به‌ته‌نها و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاری بهێنێت، وه خه‌ڵكیش تابێت برسی و به‌دبه‌خت بێت، له 2007 وه تامانگی سێی 2020، یه‌ك ملیار و دووسه‌د و شه‌ست و چوار ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده كردووه حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام خه‌ڵكه‌كه‌ی بیست مووچه‌ی وه‌رنه‌گرتووه.”
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حزبی بەعس مردنی عیزەت دوری راگەیاند
2020-10-26 -
سلێمانی، 35 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کران
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17