فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا داوا دەکات هەرێم نەوتەکەی رادەست بکات

0
428

SNN

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هانی حكومەتی هەرێم دەدات وەك سەلماندنی نیازپاكی لە ئێستاوە ئەو بڕە نەوتەی لە ڕەشنووسی بودجەدا بڕیاری لێدراوە رادەستی بەغدا بكات.

فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە رێگەی بەیاننامەیەكەوە ئەمڕۆ دووشەممە، داوا لەحكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات وەك پیشاندانی نیازپاكی ئەو بڕە نەوتە رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكات كە لە پرۆژە یاسای بودجەدا هاتووە، بەیاننامەكە باس لەوە دەكات ئەو هەنگاوەی هەرێم وەك دەستپێشخەرییەكی نیازپاكی بێت بۆ مسۆگەركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە، هەروەها داوا لەحكومەتی بەغداش دەكات مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان خەرج بكات وەك بنەماو سەرەتایەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدیهێنانی دادگەری كۆمەڵایەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this