هه‌وڵى دوورخستنه‌وه‌ى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پۆسته‌كه‌ى ده‌درێت

عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان | فۆتۆ: میدیاى فه‌رمى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان
SNN
هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه هاوكات یه‌كێكه له رێبه‌رانى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌وڵه‌كانمان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ست له پۆسته‌كه‌ى بكێشێته‌وه، ده‌شڵێت: “خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى له‌به‌رده‌م مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له گردى زه‌رگه‌ته له سلێمانى ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاڵاو سه‌ركه‌وت، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه یه‌كێكه له رێبه‌رانى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند: “به پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى كه ئێمه كردومانه له ئێستادا 90%ى هه‌ڵسوڕاوانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ناڕازین له‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه ئێمه گروپ و تاقمێك نین له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه كه ناڕازیى بین، به‌ڵكو ئێمه قاعیده‌ى جه‌ماوه‌رى بزووتنهوهكهین، داواده‌كه‌ین رێكخه‌رى گشتى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”.
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شاڵاو سه‌ركه‌وت ده‌ڵێت: “بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌ر بكرێت به دوو به‌شه‌وه به‌شێكى قاعیدهكهیهتى كه ئێمه‌ین، به‌شێكى تریشى سهركردایهتییهكهیهتى كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ن كه ئێستا له‌سه‌ر حوكمن، ئه‌م به‌ڕێزانه ئێستا له‌لایه‌ن قاعیده‌ى گۆڕانه‌وه قبوڵكراو نین، مافى گۆڕان بوونیان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه و پێویسته ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه، له‌و پێناوه‌شدا ئێمه ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه، رۆژى سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌رى ده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستاش بۆچوونى زۆرینه‌ى ناڕازییه‌كان ئه‌وه‌یه كه رۆژێك دابنێین بۆ ئه‌وه‌ى گردبوونه‌وه‌ى سه‌رتاسه‌رى له‌به‌رده‌م گردى زه‌رگه‌ته ئه‌نجام بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى رێكخه‌رى گشتى بگۆڕێت و ده‌ستله‌كار بكێشێته‌وه، له ماوه‌ى 10 رۆژى داهاتووشدا ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه رێكده‌خرێت”.
به وته‌ى شاڵاو سه‌ركه‌وت، “ماوه‌ى ساڵێكه له هه‌وڵى كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندایه بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه یه‌كهه‌ڵوێست بن”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئه‌وان وه‌ك ده‌نگه ناڕازییه‌كان كێ به جێگره‌وه و به‌دیل ده‌زانن بۆ پۆستى رێكخه‌رى گشتى؟ ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاماده نییه ناوێكى دیاریكراو ده‌ستنیشانبكات و ده‌ڵێت: “ئه‌م دهمووچاوانهى ئێستا له‌نێو گۆڕاندان قبوڵكراو نین، بۆ ئێمه هه‌ركه‌سێك گۆڕ‌انى راسته‌قینه‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى لا گرنگ بێت ئه‌كرێت ببێته رێكخه‌ر، به‌ڵام ئێمه وازمان له‌و بیركردنه‌وه ته‌قلیدییه هێناوه كه ئێستا هه‌یه كه چاومان له كۆنه وه‌زیر، په‌رله‌مانتار و كه‌سانى ده‌مووچاو دیار بێت، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت رێكخه‌رى نوێ كه‌سێك بێت كه پێشتر ده‌رنه‌كه‌وتبێت و له حزبى تردا نه‌بووبێت”.
شاڵاو سه‌ركه‌وت پێیوایه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌هۆى سیاسه‌تى ئێستایه‌وه تووشى شكستى گه‌وره ده‌بێت له هه‌ڵبژاردندا و روونیده‌كاته‌وه: “له سه‌رده‌مى كاك نه‌وشیرواندا ئێمه 15 بۆ 20 بازنه‌مان هه‌بوو له سلێمانى، هه‌ر بازنه‌یه‌ك 800 بۆ هه‌زار هه‌ڵسوڕاوى هه‌بوو، ئێستا ئه‌م رێژه‌یه دابه‌زیووه بۆ 5% هه‌ر بازنه‌یه‌ك ته‌نیا 50 بۆ 100 كه‌سى تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینى ده‌كه‌ین بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بتوانێت ته‌نیا دوو كورسى به‌ده‌ستبهێنێت”.
ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییهى گۆڕان له كۆتایی قسه‌كانیدا ده‌نگه ناڕازییه‌كانیش به تاوانبار ده‌زانێت له دۆخى ئێستاى بزووتنه‌وه‌كه و ده‌ڵێت: “هه‌موومان تاوانبارین ئێمه رێگه‌ماندا دۆخه‌كه به ئه‌مڕۆ بگات، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شكستده‌هێنێت، به‌ڵام چاومان له‌وه‌یه له‌دواى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه بتوانین دووباره بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ینه‌وه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ى كه هه‌بوو”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17