میسی داوای لێبووردنی کردووە

0
1543
لیۆنێل میسی پاش ئەوەی لە یاریزانی بیلباو ڤیالیبرێ دەدات

SNN Sport

پاش ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی ئاتلەتیک بیلباو میسی کارتی سووری پێدرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە یاریزانی یانەی ئاتلەتیک بیلباو ئەسیر ڤیالیبرێ دا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، میسی داوای لێبووردنی لە هاوڕێکانی کردووە.

کەناڵی کواترۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، میسی زۆر بە خەمباری چووەتە ژووری جلگۆڕین و  لە بەردەم هاوڕێ یاریزانەکانیدا لە یانەی بەرشەلۆنە وەستاوەو داوای لێبووردنی لێکردوون، کە لەو هەڵەی ئەنجامی داوە.

میسی پاش ئەنجامدانی 753یاری، یەکەمجارە کارتی سوور لەگەڵ بەرشەلۆنە وەردەگرێت، پێشتر لەگەڵ ئەرجەنتین کارتی سووری وەرگرتبوو، بەڵام لەگەڵ بەرشەلۆنە خاوەنی هیچ کارتێکی سوور نەبوو.

یانەی بەرشەلۆنە نەیتوانی نازناوی 14ی سوپەری ئیسپانیا بباتەوە، بیلباو بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوان.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی میسی رابگەیەنێت، بە قسەی رۆژنامەکان لە 2 یاری کەمتر نیەو لە 4 یاری زیاتر نیە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this