
میسی
SNN Sport
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە تانە لە سزاکەی میسی بدات ئەگەر یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سزاکەی قورس کرد.
بە پێی زانیاری رۆژنامەکە، یانەی بەرشەلۆنە تانە لە کارتە سوورەکە نادات کە جیل مانزانۆ بە میسی دا دژی بیلباو لە یاری کۆتایی جامی سوپەر، چونکە دڵنیایە کە داواکەی رەتدەکرێتەوە،بەڵام ئەوان ئامادەن گفتۆگۆ لەسەر سزاکەی بکەن و تانەی لەسەر بدەن ئەگەر لە دوو یاری زیاتر بێت، وەک ئەوەی باس دەکرێت و چەند سەرچاوەیەک دەڵێن 4 یاری رادەگیرێت.
رۆژنامەی مارکاش بڵاویکردووەتەوە،لیژنەی پێشبڕکێکان ئەگەر بە هەڵسوکەوتێکی ئاسایی میسی بزان لەو لێدانە کە لە یاریزانەکەی بیلباو ڤیالیبرێ دا، ئەوا رەنگە بۆ سێ یاری رابگیرێت،بەڵام ئەگەر میسی وەکوو هەڵسوکەوتێکی شەڕانگێزی ئەوکارەی کردبێت، ئەوا بۆ 4 تا 12 یاری رادەگیرێت.
بڕیارە سبەی چوارشەممە لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری خۆی لەسەر سزاکەی میسی بدات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لە سعودیە ژیان ئاسایی بووەوە
2021-03-07 -
پاپا فرانسیس بەرەو موسڵ بەرێکەوت
2021-03-07
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
%92ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان شارنشینن
2021-02-03 -
لە نزیک پەرلەمانی کەنەدا هێرشی چەقۆ روویدا
2020-11-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17