ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن

0
388

SNN

کۆمەڵگەی مەرزی حاجی ئۆمەران راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا داوا لەو هاووڵاتیانە دەکات کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن، دەبێت لە کاتی ڤیزا وەرگرتن و چاوپێکەوتندا پشکنینی کۆرۆنایان پێبێت.

کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت: داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کاتێک سەردانی وڵاتی ئێران دەکەن و دێن بۆ ڤیزە وەرگرتن و پێش چوونیان پێویستە پشکنینی PRCیان پێبێت هەروەها لە ئێرانیشدا پێویستە هەمان پشکنینیان پێبێت، هەروەها ئەو پشکنینەی کە دەیکات پێویستە پشکنینی تاقیکەی حکومی بێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک پشکنینی تاقیکەی تایبەتیبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this