ژنە وەزیرێکی فەڕەنسی دەڵێت بەرگەی بینینی منداڵێک ناگرم لەچکی پێکرابێت

0
618

SNN

مارلین شیاپا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری مرۆیی لە حکومەتی فەڕەنسا پێشنیاز دەکات چەند بڕگە و ماددەیەک بۆ سەر پرۆژەیاسای قەڵاچۆ کردنی “ئیرهابی ئیسلامی” زیاد بکرێت کە بووەتە جێی پرسیار و مشتوومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ئەو ژنە وەزیرە دەڵێت: “نابێت کچانی خوار 18 ساڵ باڵاپۆش بن لە شوێنە گشتییەکان، بەرگەی بینینی کچێک ناکەم تەمەنی 5 ساڵانە و بەزۆر حیجابی پێکراوە”.

مارلین شیاپا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری مرۆیی لە حکومەتی فەڕەنسا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئەوەشی خستووەتەڕوو “بەهیچ شێوەیەک چاوم بەرایی نایەت سەیری کچێکی دوو ساڵان بکەم لەناو عەرەبانەیەکدا پاڵکەوتبێت و لەچکی بۆ کرابێت”.

لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا ناوە ناوە خۆپیشاندان دژ بە پڕۆژەیاسای ئاسایشی گشتگیر یان  “جیاكردنەوەی ئیسلام” و زیادبوونی حاڵاتەكانی ئیسلامۆفۆبیا لەو وڵاتە ئەنجامدەدرێت.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە فەڕەنسا ڕەخنە لەو پڕۆژەیاسایە دەگرن، چونکە وای بۆ دەچن کە ئازادی ڕۆژنامەوانیی پێشێل دەکات، هەروەها توندوتیژی پۆلیس زیاد دەکات و ئازادی تاکە کەسیش سنوردار دەکات.

هەر بەپێی پرۆژەیاساکە، ئەو کەسانەی دیمەنی هێزە ئەمنییەکان تۆمار دەکەن، ساڵێک سزای زیندانی بەسەریاندا دەسەپێنرێت و 45 هەزار یۆرۆش سزای پارەی بۆ دەبڕدرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this