کۆمسیۆن هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رووندەکاتەوە و بە گرنگی دەزانێت

0
214

SNN

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژارندەکانی عێراق، لە پێشنیارێکدا ئەو هۆکارانە رووندەکاتەوە کە هەڵبژاردنەکان بۆچی لە 6ی حوزەیرانەوە دوابخرێت بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ.

لە راگەیەندراوێکدا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژارندەکانی عێڕاق، ئاماژە بەوە دەکات کە سەرۆکی کۆمسیۆن و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەندامانی کۆمسیۆن و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی ئەو باسەیان کردووە کە تێیدا هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بۆ 16ی تشرینی دووەم دوابخرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگترین ئەو باسانەی کە تاوتوێکران بریتیبوون لە: کاتێکی زیاتر بدرێتە کاندیدەکان و حزبەکان بۆ ئەوەی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکان تۆماربکەن، لەگەڵ رێگەدان دروستکردنی زۆرترین هاوپەیمانی لە نێوان حزبەکان بۆ هەڵبژاردنەکان، فراوانکردنی کاری کارتی بایۆمەتری کە تا ئێستا تەنیا 13 ملیۆن هاووڵاتی هەیەتی و لەهەمان کاتدا 25 ملیۆن هاووڵاتی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆندا هاتووە، کە هاووڵاتییان پێویستیان بەکاتێکی زیاترە بۆئەوەی بتوانن کارتی بایۆمەتری دەنگدان نوێ بکەنەوە، چونکە لای هەموان روونە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی عێراق هێشتا کارتە کۆنەکانی بایۆمەترییان هەیە و وێنەیان پێوە نییە، بۆ ئەو مەبەستەش 1079 بنکە لە سەرتاسەری عێراقدا دانراوە بۆ نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری.

لەلایەکی دیکەوە کۆمسیۆن کاتێکی زیاتری دەدات ئەو حزبانەی کە لەنێو پەرلەمانی عێراقدان بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین هاوپەیمانی بۆ هەڵبژرادنی داهاتوو پێکبێنن، هەر لە ماوەی پێشوشدا 6 هاوپەیمانی نوێ لە عێراقدا پێکهێنراوە هەندێک لەو هاوپەیمانێتییانە زیاتر لە 3 حزبن.

لە راگەیەندراوەکەی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا هاتووە، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا تەواوی هاوکاری و پشتوانی خۆی بۆ هەڵبژردنەکانی عێراق دەربڕیوە لە رێگەی نێردەی نەتەوە ئەکگرتووەکان UNAMI و تیمی هاوکاری نێودەوڵەتی IFES، کە هەردووکیان هاوکاری مرۆی و تەکنەلۆجی عێراق دەکەن بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق.

لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەتایبەتی موقتەدا سەدر بەردەوامە بە هۆشداریدان بە حزبە سیاسییەکانی عێراق و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ئاماژە بەوە دەکات گەر هەڵبژاردنەکان دوابخرێت ئەوا دووبارە شەقامەکان پڕدەکرێنەوە لە خۆپیشاندەر.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this