سەرۆکایەتی یەکێتیی: تەئکید لە جێبەجێکردنی لامەرکەزیی دەکەینەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنمان لەگەڵ پارتی

وێنەی پێشوازی لە کونسوڵی ئەمریکا لەلایاەن هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە
SNN
هاوسەرۆکانی یەکێتیی جەختدەکەنەوە لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە.
هاوکات ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشیان دووپاتکردەوە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پاراستنی یەکڕیزیی لەنێوان هێز و لایەنەکان.
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی پێشوازییان کرد لە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و وەفدی هاوڕێی.
هەردوولا بارودۆخی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کرد لەبەر ڕۆشنایی پێشهات و ڕووداوەکانی ئێستا و پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکانیش دووپات کرایەوە بە ئامانجی سازکردنی دیالۆگی جددی و لابردنی بەربەستەکان.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی جەختیانکردەوە لەسەر پێویستیی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و پاراستنی ئارامی ناوچەکە.
تەئکیدیشیان لە جێبەجێکردنی سیستمی لامەرکەزیی کردەوە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بەشداریکردنی لە حکومەت، هاوکات بە خاڵێکی گرنگیان لە قەڵەمدا بۆ بەهێزکردنی حکومەت و پاراستنی زیاتری قەوارەی هەرێمی کوردستان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و باشتر بەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم.
ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشیان دووپاتکردەوە بۆ کاری هاوبەش و پێکەوەیی و پاراستنی یەکڕیزیی لەنێوان هێز و لایەنەکان.
هاوسەرۆکانی یەکێتیی داوایان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد کە ڕۆڵی خۆی ببینێت لە لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونی لایەنەکان و یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەپێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور بە جۆرێک کە مافەکانی هاووڵاتیانی تێدا پارێزراو بێت و چیتر ڕێگە نەدرێت قوت و بژێوی ژیانی هاووڵاتیان تێکەڵ بە کێشە و ململانێ سیاسییەکان بکرێت و ژیان و گوزەرانی خەڵک پارێزراو بێت.
کونسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەیی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامیی هەوڵەکان و یارمەتیدان و هاوکاریکردنی لایەنەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و ڕێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ.
راشیگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕووی پێداویستی پزیشکی و کەرتی تایبەتەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17