هەڵبژرادنی پێشوەختەی عێراق بۆ 10ی ئۆکتۆبەر دواخرا

0
231

SNN

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەشداری نوێنەری كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق لە 6/6/2021 بۆ 10/10/2021 دواخرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا ھەرسێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بۆ پرسی دواخستنی ھەڵبژاردن لەگەڵ كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان كۆبوونەوە، پێشتر چەند لایەنێكی سیاسی عێراق رایانگەیاندبوو، كە دۆخی سیاسی و ئابووری عێراق بۆ ھەڵبژاردن گونجاو نییە بۆ داوایانكردبوو وادەی ھەڵبژاردن دوابخرێت، لەبەرامبەردا ھەندێك لایەنی دیكە دژی ئەو پێشنیازە وەستانەوە و پێیانوابوو دەبێ لە وادەی دیاركراودا ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this