رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى هۆشدارى ده‌داته‌ عێراق

0
182
ده‌رمانڕێژكردنى مزگه‌وتێكى عێراق | فۆتۆت: AFP /Haidar Hamdani

SNN
سه‌رۆكى تیمى فریاكه‌وتنى خێراى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: مه‌ترسییه‌كانى كۆرۆنا له‌ عێراق كۆتاییان نه‌هاتووه‌، ده‌شڵێت: “ده‌كرێت ڤایرۆسه‌كه‌‌ شێوه‌ى خۆى بگۆڕێت”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وائیل حه‌تاحت، سه‌رۆكى تیمى فریاكه‌وتنى خێراى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ عێراق له‌ نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا رایگه‌یاند: “ئه‌و ڤایرۆسه‌ى كه‌ ئێمه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و له‌ عێراق بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت شێوه‌ى خۆى بگۆڕێت و بڵاوتر له‌وه‌ى كه‌ له‌ رابردوودا هه‌بووه‌ بڵاوبێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون و مردن به‌ كۆرۆنا واتاى ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ كۆتاییهاتووه‌”.

وتیشى: “پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق هیچ گۆڕانكارییه‌ك نه‌كات له‌ شێوازى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه‌ و ئه‌و رێكاره‌ ته‌ندروستییانه‌ى كه‌ له‌ رابردوودا گرتونیه‌ته‌به‌ر، به‌هه‌مانشێوه‌ى رابردوو به‌رده‌وام بن”.

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى تیمى فریاكه‌وتنى خێراى رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى له‌ عێراق باس له‌وه‌شده‌كات: “پێویسته‌ حكومه‌تى عێراق جه‌ختبكاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ڤاكسینى كۆرۆنا دابینبكات”.

له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا وائیل حه‌تاحت باس له‌وه‌شده‌كات: “رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ هاوكارییه‌كانى بۆ عێراق”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this