وادەی دادگایی کردنی یەکەم تۆمەتباری داعش دیاریکرا

0
252

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو یەکەم دادگایی تۆمەتبارانی داعش دەستپێدەکات.

دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەشکرد: “تا ئێستا دوو هەزار و 600 کەیسی رفێندراوانی ئێزیدی و کریستیان و شەبەک و تورکمان تەواوبووە، بەشێک لە تاوانەکانی داعش دەچنە چوارچێوەی تاوانەکانی جەنگ، تاوان دژی مرۆڤایەتی و تاوانی کوشتنی بە کۆمەڵ، لێکۆڵینەوە لەگەڵ سێ هەزار تۆمەتباریش بەردەوامە”.

وتیشی: ” کەیسەکانی دەشتی نەینەوا تا راددەیەک ئاڵۆزن بۆیە لێکۆڵینەوەکانیش کاتێکی زۆر دەخایەنێت.”

راشیگەیاند، هەزار و 278 ژن لەرووی دەروونییەوە لە سەنتەری راوێژکاری دهۆک چارەسەرکراون.

دیندار زێباری باسی لەوەشکرد، تا ئێستا مەترسییەکانی داعش لەسەر ناوچەکە کۆتایی نەهاتووە و خزمەتگوزاری پێویستی ژیانی رۆژانە لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان نییە و زۆربەی ئاوارەکان نەگەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this