رۆحانی داوا لە بایدن دەکات هەموو شتێک راستبکاتەوە

0
218

SNN

سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە سەرۆکی نوێی ئەمریکا دەکات بگەڕێنەوە بۆ ناو چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، ئاماژەی بەوەشکرد کە سیاسەتەکانی ترەمپ لە هەمبەر وڵاتەکەی شکستیهێناوە.

لە وتارێکیدا بۆ تەلەڤزیۆنی رەسمیی ئێران، حەسەن رۆحانی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند “سیاسەتی فشاری تەواو کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پیادەی دەکرد، بەتەواویی شکستیهێناوە”.

وتیشی: “کاروانی سیاسیی ترەمپ کۆتایی پێهاتووە و داوای لە بایدن کرد بگەڕێتەوە ناو رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کە ئیدارەی پێشوو بە فەرمانی ترەمپ لێیهاتە دەر”.

راشیگەیاند “لە ئێستادا تۆپەکە لە گۆڕەپانی جۆو بایدن-دایە و ئەگەر ئیدارەکەی بایدن پابەند ببێتەوە بە رێککەوتنی ئەتۆمیی، ئەوا تارانیش پابەند دەبێت بە ناوەڕۆکەکەیەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this