“حكومه‌ت چاوپۆشى نه‌كردووه له ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى ئه‌وانه‌ى له‌ناو یاساى چاكسازیدا ئاماژه‌یان پێكراوه”

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا چاوپۆشى نه‌كردووه له ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له‌ناو یاساى چاكسازیدا هاتوون، ده‌شڵێت: “حكومه‌ت ناتوانێت ده‌ستبۆ مووچه‌ى توێژێك به‌رێت كه له یاساكه‌دا نه‌بێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه باڵنبۆ محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر رۆشنایی ياساى چاكسازیدا ده‌ستكارى مووچه ده‌كات و ناتوانێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكارى مووچه‌ى چینێك یاخود توێژێك بكات كه له یاساكه‌دا ئاماژه‌ى پێنه‌كرابێت، ئێمه‌ش له په‌رله‌مان چاودێرى ده‌كه‌ین”.
وتیشى: “به بۆچوونى من، حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا چاوپۆشى نه‌كردووه له بڕین و ده‌ستكاریكردن و راستكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى ئه‌و كه‌س و چین و توێژانه‌ى كه له پرۆژه‌یاساكه‌دا ئاماژه‌یان پێكراوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “به بۆچوونى من هیچ شتێك له‌سه‌دا سه‌د نییه، ئه‌مه‌ش بۆ یاساى چاكسازى دروسته، هه‌رچه‌ند یاساكه زۆر بابه‌تى گرنگ و باشى تێدایه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیواین كه یاساى چاكسازى له‌م قۆناغه‌دا بتوانێت سوود به هاووڵاتییان و حكومه‌تى هه‌رێم بگه‌یه‌نێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17