مامۆستایان هۆشدارى لەبارەی بایکۆتکردنی تاقیکردنەوەکان دەدەن

0
701

هەوراز ئەحمەد-SNN

بەشێک لە مامۆستایانی شاری سلێمانى گردبوونەوە و هۆشداریاندا، ئەگەر لە ماوەی هەفتەیەکدا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت بایکۆتی تاقیکردنەوەکان دەکەن.

مەریوان فەتاح، نوێنەرى مامۆستایان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “پێویستە حکومەت تاوەکو وادەى تاقیکردنەوەکان دوو مووچە دابەش بکات، پێدانى مووچەش لە 30 ڕۆژ تێپەڕنەکات”.

وتیشى: “پێویستە هەژمارى بانکى بۆ هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە بۆ ئەوەى مووچە پاشەکەوتکراوەکانى بخرێتە سەر، کارگوزار و پاسەوان بۆ قوتابخانەکان دابمەزرێت، لە ئەگەرى باش بوونى بارى داراى حکومەت قوتابخانەکان نۆژەن بکرێتەوە”.

هەروەها ڕاشیگەیاند: “لەئەگەرى وەڵامنەدانەوەمان ئەوا حکومەت بەرپرسە لە هەر ئەگەرێکى نەخوازراو و بایکۆت کردنى تاقیکردنەوەکانى وەرزى دووەم کە بڕیارە لە 1-6-2020 ئەنجام بدرێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this