ئەحمەدی حاجی رەشید” عێراق دوو بژاردە بۆ بودجە و مووچەى فەرمانبەران دەداتە هەرێم”

0
1016
دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN

SNN

ئەحمەد حاجی ڕەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لە فەیسبووكی تایبەتی خۆی رایگەیاند: ڕۆژانە كۆبوونەوەی لیژنە فەرعیەكانی لیژنەی دارایی بەردەوامە لەگەڵ وەزارەت و دەستە و دامەزرواكان و ئەمڕۆ لەبەر گرنگی بابەتەكە هەموو لیژنەكە لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسی كۆمپانیای سۆمۆ و كادرە پێشكەوتوەكانی وەزارەت كۆبووینەوە و بابەتی نەوتی هەرێم یەكێك بوو لە تەوەرە گرنگەكانی كۆبوونەوەكە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە دۆسیەی نەوتی هەرێم و ناردنی پشكی بودجە و مووچەی فەرمانبەران دوو بژاردەی عیراق بۆ هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات، كە ئەمانەن:

یەكەم: بەغدا ئامادەیە هەموو مەلەفی نەوت وەربگرێت بەهەموو تێچوونەكانیەوە.
دووەم: ئەگەر هەرێم ئامادە نەبێت ئەوا بەغدا ڕازییە داهاتی (250000) بەرمیل وەربگرێت بەو نرخەی سۆمۆ دەیفرۆشێت.

ئەحمەد حاجی ڕەشید وتیشی “ڕەنگە بوترێت خاڵی دووەم زۆر ئاسانە بۆ هەرێم، بەڵام چەند گرفتێكی هەیە، چونكە هەرێم ئەگەر بەرمیلێك نەوت بدات بە 50 دۆلار ئەوا %55 دەڕوات بۆ تێچووی و قازانجی كۆمپانیاكان، واتە هەرێم لەو بڕە تەنها 22,5 دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە و 27.5 بۆ كۆمپانیاكان دەڕوات”.

هەر سەبارەت بە کێشەکان دەڵێت :بەدڵنیاییەوە نەوتی هەرێم كەمتر لەنەوتی عێراق دەفرۆشرێت بە 11 دۆلار واتە هەرێم دەبێت ئەو 11 دۆلارەش قەرەبوو بكاتەوە جگە لەپشكی كۆمپانیاكان، بۆیە ئەم خاڵە جێبەجێكردنی زۆر قورسە و هەرێم لەبەرمیلێك ئەگەر 22.5 دۆلاری دەستبكەوێت ئەوا دەبێت خۆی 27.5 دۆلاری بخاتە سەر بەئیزافەی ئەو 11 دۆلارەی بەكەمتر فۆشتوویەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this