کوڕێکى تەمەن 27 ساڵ بەهۆى کاریگەرى زۆپاى غازەوە لە سیتەک گیانیلەدەستدا

SNN
بهڕێوەبهری سهنتهری فریاگوزاری خێرای سلێمانی رایگەیاند :لە ناحییەى سیتەکى سەر بە پارێزگاى سلێمانی بەهۆی کارپێکردنی زۆپاى غازەوە کوڕێکی تەمەن 27 ساڵ گیانیلەدەستداوە و کچێکیش لەئەنجامی کاریگەری غازەکە بوراوەتەوە و باری تەندروستی ناجێگیرە”.
سامان نادر، بهڕێوەبهری سهنتهری فریاگوزاری خێرای سلێمانی 122 به SNNی راگهیاند: تیمەکانمان ئاگادارکرانەوە لە ناحییەى سیتەک کچێک و کوڕێک غاز لێیداون، کوڕەکە ناوی ژیار بەرزانە و تەمەنی 27 ساڵە و گیانی لەدەستداوە و کچەکەش لە ژێر چاودێرى پزیشکیدایە”.
وتیشى “کچەکە بەهۆی کاریگەری غازەکەوە تەندروستی ناجێگیرە لە ئێستادا لە ژێر چاودێرى پزیشکیدایە لە نەخۆشخانەى شاره”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لەرووداوێکی هاوشێوەدا باوک و کچێک لە ناوچەى مێرگەپانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى بە هۆى کاریگەرى غازى زۆپاوە گیانیان لەدەستدا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17