کاکەمین نەجاڕ” نەوتی هەرێمی کوردستان شەفافە و ئامادەی رێککەوتنین”

0
545

SNN

کاکەمین نەجاڕ ئەندامى مەکتەبى سیاسی پارتى دیموکراتی کوردستان بە میدیای فەرمی حزبەی راگەیاند: یەککڕیزی ناوماڵی کورد زامنی پاراستنی دەسکەوتەکان و بەدیهێنەری دەسکەوتی زیاترە بۆ گەلەکەمان و لەگەڵ هەموو حزبەکان گفتوگۆی هەڵبژاردنمان کرد و باسمان لە گرنگی یەککریزی کورد کردەوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد “نەوتی هەرێمی کوردستان شەفافە و ئێمە ئامادەی رێککەوتنین، بەڵام بەغدا ئامانجی بچووکردنەوەی هەرێمە و دەبێ ئێمە رێگری لەو پیلانە بکەین”.

وتیشی “پێویستە داهاتی ناوخۆمان رێکخەینەوە تا بتوانین ئیدارەی خۆمان بکەین، لامەرکەزییەت گەر بۆ خزمەت بێت ئێمەش لەگەڵیداین و دەبێت لامەرکەزییەت بۆ هەڵەبجە و دهۆک و سلێمانی و هەولێریش بێت، لە کۆبوونەوەمان لەگەڵ حزبەکان جەختمان لە لامەرکەزی ئیداریی کردەوە بۆ هەموو پارێزگاکان”.

ئەم وتانەی کاکەمین نەجاڕ لەکاتێکدایە لەچەند رۆژى رابردوودا شاندێکى پارتى سەردانى هەریەکە لە لایەنەکانى یەکێتى و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و بزوتنەوەى ئیسلامى و حزبى شیوعى و سۆسیالیستى کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this