ئەماندا گۆڕمان، لە مەراسیمی سوێندخوادنی بایدن کە هەموانی سەرسام کرد

0
1482

SNN

بە جلە زەردەکانی و پەڕۆ سورەکەی کە بە سەریەوە بەستبووی، ئەماندا گۆرامانی 22 ساڵ کە بچوکترین شاعیری ئەمریکایە، هەموانی تووشی شۆک کرد بە خوێنەوەی هۆنراوەیەک لە مەراسیمی سوێندخواردنی جۆو بایدن وەک 46ەمین سەرۆکی ئەمریکا، کە تێیدا داوای یەکڕیزی گەلانی ئەمریکای دەکرد و رەگەزپەرستی وەلا دەنا.

لەو هۆنراوەیەی ئەماندا گۆرمان پێشکەشی کرد بەناوی “ئەو گردەی پێیدا سەردەکەوین” وەک ئاماژەیەک بۆ کاپیتاڵ هیڵ، کە بەهۆی ئەو ڕووداوە خوێناویەی لەماوەی رابردوودا روویدا 5 کەس کوژران و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون بەشێوەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوویەوەو تێیدا دەڵێت: ئەمریکا تەنیا شانازییەک نییە کە پشتاوپشت بمێنێتەوە، ئەو رابردووەی کە پشتی پێدەبەستین و پاڕانەوەی بۆ دەکەین، وا دەکات بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێین، دەبین بەوەی کە دەبێت ببین، لە وڵاتێک کە بە برینەکانیەوە دەناڵێنیت بەڵام هێشتا پڕو تەواوە”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this