وەفدێکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق دەچێتە گوڵاڵە

فەریق عەبدولئەمیر شممەری
SNN
فەرماندەیەکی سەربازی دەستەی حەشدی شەعبی رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ پێنجشەممە جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق سەردانی ناحیەی گوڵاڵەی کردووە.
محەمەد تەمیمی وتی: “فەریق عەبدولئەمیر شممەری جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق بە سەرۆکایەتیی وەفدێکی وەزارەتی بەرگری چوونەتە ناحیەکە و فەرماندەی سوپای وشکانیشیان لەگەڵدایە”.
تەمیمی وتی: “وەفدەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و سەربازیی ناوچەکە لە کۆبوونەوەدان و دەیانەوێت ئاستێک بۆ پەلهاویشتنەکانی ئەمدواییەی داعش دابنێن”.
ئەو فەرماندەیەی حەشد رایگەیاندووە “وەفدەکە بە دەرکردنی چەند بڕیارێکی یکلاکەرەوە دێنە دەر و مەرامیانە جووڵەی چەکدارانی داعش بە تەواویی کۆنترۆڵ بکەن”.
ماوەی چەند ڕۆژێکە داعش بەبەردەوامیی هەوڵی چوونە نێو شارەدێی گوڵاڵە دەدات و ناحیەکە دووچاری هێرشی ناوەناوەی داعش بووەوە و بەهۆیەوە چەندین قوربانی لە خەڵکی سڤیل کەوتەوە.
لەنوێترین پەلاماریشدا شەوی 18 لەسەر 19ی ئەم مانگە گروپێک چەکداری داعش ویستیان بچنە نێو گەڕەکی شەهیدانی گوڵاڵە، بەڵام هێزەکانی لیوای 19ۍ مغاویری سوپای عێراق، ڕێگیرییان لێکردن و بۆ ماوەیەک شەڕ و ڕووبەڕووبونەوە لەنێوانیاندا ڕوویدا.
هاوکات داعش لە گوندی سەید جابر، کە دەکەوێتە سەر ڕێگای خانەقین ـ گوڵاڵە، ئاگریان لە وێستگەی دابەشکردنی کارەبای شارەدێی گوڵاڵە و دەوروبەری بەردا و سووتاندیان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ههوره بروسكه کۆتایی بە ژیانی گەنجێک هێنا
2020-09-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17