وەزیرى پلاندانان “بڕینی %35ی مووچە دوورە لە راستییەوە”

0
109

SNN

دارا رەشید وەزیرى پلاندانانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند :شەممە یان یەکشەممەى داهاتوو شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکەین و هەموو هەوڵەکانمان بەو ئاڕاستەیەن، کە لەبارەى یاسای بودجەوە لەگەڵ حکومەتى عێراقدا بگەینە و دواتریش پێدەچێت شاندێکى باڵاى سیاسی بۆ هەمان مەبەست سەردانى بەغدا بکات”.

لەبارەى ئەو دەنگۆیانەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە کە بۆ مانگەکانی داهاتوودا مووچەى فەرمانبەران بە رێژەى لە %35 کەمدەکرێتەوە، وەزیرى پلانادانان رایگەیاند: نەخێر ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکى نییە و هیچ بڕیارێکى لەو شێوەیە نەدراوە، پلانمان داناوە تا کۆتاى مانگى ئازار یاساى بودجەى هەرێمى کوردستان پەسەندبکرێت و لەسەرەتاى مانگى نیساندا بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە”

هاوکات وەزیری پلاندانانی ئاماژەی بەوەشکردووە “ئەگەر لەگەڵ حکومەتى عێراق بگەینە رێکەوتن ئەوا ئەوکاتە سێ سەرچاوەى داهاتمان دەبێت، کە بریتین لە ئەو بەشە بودجەى لە بەغداوە دێت و داهاتى نەوتى خۆمان و داهاتى غەیرە نەوتیەکان”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this