“له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق ده‌ستپێده‌كات”

دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AFP
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: هیوامان هه‌یه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ده‌نگدان، ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ى پێویستبێت له كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و وه‌زاره‌ته‌كان ئهنجامیدهدهين”.
ماجیده تمیمى، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كانى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رده‌وامن، چه‌ندین به‌رپرسى باڵا و وه‌زیره‌كان گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ى ئامار و ژماره‌ى راسته‌قینه‌ى پێویستییه‌كان و خه‌رجى وه‌زاره‌ته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌ست، تاوه‌كو له ئه‌نجامدا ئێمه قه‌باره‌ى پێویستییه ئابوورییه‌كانیان بزانین و به‌پێى مادده‌كانى ده‌ستوور بڕیاریان لێبده‌ین”.
وتیشى: “راپۆرته‌كانى ئه‌و لیژنه بچووككراوانهى كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى داراییه‌وه دروستكران بۆ زانینى قه‌باره‌ى راسته‌قینه‌ى بودجه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه‌كان ورده‌كارى زۆرى تێدایه، ئێمه‌ش بیروبۆچوونمان له‌باره‌یه‌وه ئاڵوگۆڕ كردووه، ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به بودجه‌وه هه‌بێت به ئامانجى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجى و زیادكردنى داهات بڕیارى له‌باره‌وه ده‌ده‌ین”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “هیوامان هه‌یه كه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق بخه‌ینه به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر مادده‌كانى بدرێت”.
رۆژى یه‌كشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق سه‌باره‌ت به پرۆژه‌یاساى بودجه رایگه‌یاند: “لیژنه‌ى دارایی پێنج لیژنه‌ى بچووكى پێكهێناوه بۆ گفتوگۆكردن و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان، دامه‌زراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به مه‌به‌ستى گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانى پرۆژه‌یاساى بودجه و پێداویستى و خه‌رجى راسته‌قینه‌یان”.
وتیشى: “له ئێستادا لیژنه‌ى دارایی سه‌رقاڵى كه‌مكردنه‌وه‌ى قه‌باره‌ى پرۆژه‌یاساكه‌یه له 164 ترلیۆن دیناره‌وه بۆ 120 یان 130 ترلیۆن دینار”.
هه‌مان رۆژ ئه‌حمه‌د حه‌مه، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: “ئه‌ندامانى په‌رله‌مان 162 پێشنیارییان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى بودجه ئاراسته‌ى لیژنه‌ى دارایی كردووه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ریاڵ مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ راهێنانەکان
2020-04-28
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17