نیۆرک تایمز، “عێراقییەکان لە مردن ناترسن و رێنماییە تەندروستییەکان پەیڕەو ناکەن”

0
159

SNN

رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی ڕایگەیاند: گەلی عێراقی بەشێوەیەکی گشتی لە سەرەتای بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوێ بە ڕێنماییە تەندروستییەکان نادەن لە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەردەچێت.

بەپێی راپۆرتەکەی نیۆرک تایمز، لەکاتی ئێستادا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق زۆر کەمی کردووە و بە پێچەوانەوە ژمارەی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە زیاتر بووە، بەڵام هۆشداری دەدرێت کە رەنگە ئەم دۆخە کاتیبێت و بۆیە نابێت هاووڵاتیانی عێراق بەگوێی لێدوانی هەندێک پزیشک و کەسانی ئاینی بکەن کە دەڵێن هاووڵاتیانی عێراق جەستەیان بەگری بەرامبەر ڤایرۆسەکە پەیداکردووە.

رۆژنامەکە زیاتر باس لە هاووڵاتیانی عێراق دەکات و دەڵێت: هاووڵاتیان لەو وڵاتە وەک ساڵی 2019 مامەڵە دەکەن و لە مردن ناترسن، وەک ئەوەی هیچ جۆرە ڤایرۆسێک بوونی نەبێت، بەڵام کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە عێراق جێگەی دڵخۆشییە، بەڵام مانای ئەوەش نییە کە چیتر شەپۆلی دیکەی کۆرۆنا روو لە وڵاتی عێراق ناکاتەوە.

نیۆرک تایمز باس لە کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دەکات لە عێراق لە و ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە رەنگە کۆمەڵگە بەرگری بەرامبەر نەخۆشییەکە پەیداکردبێت، بەڵام پزیشکان و چاودێرانی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن کە جارێ زووە بڕیار لەسەر ئەوە بدەین تەواوی عێراق بەرگریان بەرامبەر کۆرۆنا پەیداکردبێت، هەر بۆیە ژمارەی تووشبووان دابەزیوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this