یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی فراوان لەسەر دۆسییە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجامدەدات

0
211

SNN

لە کاتێکدا ئێران بەردەوامە لە پیتاندنی یۆرانیۆم و بەرزکردنەوەی رێژەکەی، دیپلۆماتکارێکی ئەوروپی لە وەزارەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند: کە دووشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەیەکی فراوانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجامدەدرێت بۆ دۆسییەی ئەتۆمییەکی ئێران.

بەپێی هەواڵێکی سایتی “العربیە” ئەو دیپلۆماتکارە ئەوروپییە کە لە برۆکسل بووە، ناوی خۆی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەداوە کە دووشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی فراوانی یەکێتی ئەوروپا دەکرێت بۆئەوەی دۆسیە ئەتۆمییەکەی ئێران تاوتوێ بکرێت لەگەڵ ئەو گرژییەکانی کە لە ناوچەی خلیج و کەنداوی عەرەبی بوونی هەیە.

دوای ئەمریکا یەکێتی ئەوروپا بەشیوەیەکی فەرمی لە هەفتەی رابردوودا، نیگەرانی خۆیان دووباتکردەوە لە بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لە %20 زیاتر و ئاماژەیان بەوەکرد کە ئێران نیازی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە، گەر نا لەکاتی ئێستادا ئێران بەهیچ شێوەیەک پێویستی بەوە نییە پیتاندنی یۆرانۆم بۆ پرۆسەی ئاشتی زیاد بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this