رێبوار حەمەد “کۆمەڵى ئیسلامى لەکۆتاى مانگى شوبات کۆنگرە دەبەستێت”

0
122

SNN

وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى رایگەیاند: هەموو ئامادەکاریەکان سەبارەت بە بەستنى کۆنگرە تەواوبووە بە ئەگەرێکى زۆرەوە لە کۆتاى مانگى شوباتدا کۆنگرە دەبەسترێت و گۆڕانکارى نوێش لە نێو حزبدا دەکرێت”.

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى بە SNNى راگەیاند: ئامادەکاریەکان سەبارەت بە بەستنى کۆنگرە تەواوبووە و لە کۆبونەوەى ئەنجومەنى سیاسى پاڵێوراوانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى نوێ دوێنێ پەسەند کرا و زۆرترین ئەگەر بۆ ئەوەیە لە کۆتای مانگى شوباتى ئەمساڵ کۆنگرە ببەسترێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە گۆڕانکارى دەکرێت”.

سەربارەت بە گەڕى گفتوگۆ و کۆبونەوەى لایەنە سیاسیەکان، رێبوار محەمەد وتى”ئێمە دەرگاى گفتوگۆمان بۆ لایەنە سیاسیەکان کراوەیە و ئەم کۆبونەوانەش بۆ ئەوەیە کە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عیراق نزیک بۆتەوە و پرسى بودجە و تێپەڕاندى پرۆژەیاساى بودجە هەیە لە بەغدا و دۆخى ئێستاى هەرێم واى کردووە کە لایەنە سیاسیەکان دەست بە کۆبونەوە و سەردانەکانیان بکەن”.

لە بارەى پرسى لامەرکەزیووە وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى ئاماژە بەوە کرد “بۆچونى فەرمى خۆمانمان داوەتە ئەندامەکانمان لە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ئەوان لە کۆبونەوەکانى تایبەت بە پرۆژەى لامەرکەزى ئامادەیان هەبووە”.

هاوکات لە بارەى کۆبونەوەکانى بەغدا و هەرێم، رایگەیاند :”ئەوەى ئێمە دەیبینین تاوەکو ئێستا هەرێمى کوردستانە هەنگاوى کردارى نەناوە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ناوەند کە بەم جۆرە سیاسەت کردنە دۆخى هەرێم قورستر دەکات”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this