فەرەنسا داوا دەکات کە گەشتیارانی ئەوروپی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت

0
278

SNN

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا رایگەیاند: لە رۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە داوای پشکنینی نەرێنی پەتای کۆرۆنا لەسەرجەم گەشتیارانی وڵاتانی دیکەی ئەوروپا دەکات کە 72 کاتژمێر بەر لە سەردانەکە ئەنجامدرابێت.

بڕیارەکەی ماکرۆن لە کۆتایی کۆنفڕانسێکی ڤیدیۆیی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا هات، لەو میانەیەدا ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا زەنگی ئاگادارکردنەوەی سەبارەت بە “دۆخی تەندروستی یەکجار مەترسیدار” کە بەهۆی کۆرۆناوە دروستبوە لە سەرتاسەری ئەوروپا لێدا.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this