فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی باڵەکایەتی دەکەن

0
126

SNN

بەپێی زانیارییەکانی SNN، ئه‌مرۆ هه‌ینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد

بەهۆی بوونی بنکە و بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە، سنووری گوندەکانی گوندەژۆر و گەلەژێری لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران بۆردوومان کرد، لە سنووری گوندی ئازادی ھۆڵێکی مەڕدارانی کردۆتە ئامانج كه‌ زیاتر لە 250 سەر مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییەکی لەناوبردووە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە فڕۆکەکان بەسەر ئاسمانی باڵەکایەتی دەسوڕێنەوە و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان و گوندنشینان دروستکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this