“ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكات رێژه‌ى لێبڕینى مووچه زۆر زیاتر ده‌بێت له 21%ه”

دراوى 10 هه‌زارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكات رێژه‌ى لێبڕینى مووچه زۆر زیاتر ده‌بێت له 21%ه، ده‌شڵێت: “داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی داهاتێكی جێگیر نییه “.
به‌ڵێن ئیسماعیل، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر لێبڕینى مووچه به‌ڵێ بێگومان ده‌كرێت رێژه‌ى لێبڕین زیاتر بێت له ئه‌گه‌رى دابه‌شكردنى مووچه به‌پێى داهاتى هه‌رێم و 30 رۆژ جارێك، به‌ڵام ئایا ئه‌و لێبڕینه چه‌نده و چۆنه ئایا به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی لێبڕینه‌كه ناچێته سنوورێك كه هه‌موومان به حكومه‌تیشه‌وه په‌شیمان ببینه‌وه له‌وه‌ی كه بڵێین به‌و جۆره مووچە دابه‌ش مه‌كه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا داهاتی مانگانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستمان كه‌وتووه وه‌كو وتم: به‌و هه‌موو كێشه و گه‌نده‌ڵی و كه‌موكورتی و به‌هه‌ده‌ردانه‌ی كه هه‌یه كه كۆده‌كرێته‌وه خۆی ده‌دات له نزیكه‌ی 400 بۆ 450 ملیۆن دۆلاری مانگانه، بێگومان ئه‌مه زۆر زۆر كه‌مترە له‌و رێژهیەی كه پێویستده‌كات بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، واته ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌و داهاته‌وه مه‌به‌ستی بێت ئه‌و داهاته‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌ستیدایه، مووچه 30 رۆژجارێك دابه‌ش بكات بێگومان رێژه‌ی لێبڕینه‌كه زۆر زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه”.
لەوەڵامی ئەوەی هۆکار چییە تائێستا وەک لیژنەی دارایی نازانن لێبڕینی مووچە چەند دەبێت ئەگەر مووچە لە هەرێمی کوردستان 30 رۆژ جارێک دابه‌شبكرێت؟ بەڵێن ئیسماعیل ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “له‌به‌رئه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان داهاتێكی جێگیر نییه به‌شێكی زۆری پشتی به نه‌وت به‌ستووه، نرخی نه‌وت رۆژانه له به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌دایه، نا‌توانیین بڵێن داهاتی هەرێمی کوردستان به‌وردی ئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا هه‌یه ده‌ڵێن: به‌نزیكی 400 بۆ 450 ملیۆن دۆلاره، له‌وانه‌یه مانگی داهاتوو به‌رزبێته‌وه بۆ 600 ملیۆن دۆلار یان له‌وانه‌یه كه‌م بكات بۆ 300 ملیۆن دۆلار”.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان باس له‌وه‌شده‌كات: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوار مووچه‌ى دابه‌شكردووه به لێبڕینى 21%، دووجارییان پشت ئه‌ستور به 320 ملیاره‌كه‌ی به‌غداد بووه، دووجاریشیان ئه‌وه‌نده دواكه‌وتووه كه داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى گه‌یاندووه‌ته نزیك له 700 ملیۆن دۆلار ئینجا دابه‌شیان كردووه، بۆیە ناتوانم بڵێم: رێژەی لێبڕینی مووچە چەند دەبێت، ناتوانم دیاریبكه‌م، به‌ڵام بێگومان ده‌بم له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت بێجگه له پاره‌ی به‌غدا، جگه له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ئه‌گه‌ر له‌به‌غداده‌وه نه‌یه‌ت به‌و داهاته‌ی ناوخۆ كهلهبهردهستدایه بیانه‌وێت 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكه‌ن رێژه‌ی لێبڕینه‌كه له‌سه‌رو 21%وه ده‌بێت، به‌ڵام به‌دیاریكراوی نازانم چه‌نده”.
به‌ڵێن ئیسماعیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه قه‌یرانى متمانه له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت و خه‌ڵك هه‌یه و روونیده‌كاته‌وه: “ئێمه قه‌یرانێكی زۆر زۆر گه‌وره‌ترمان هه‌یه له قه‌یرانی مووچه و دارایی، ئه‌ویش قه‌یرانی نه‌بوونی متمانه‌یە به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان”.
باس به‌وه‌شده‌كات: “مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و قاچاخچێتی و به‌هه‌ده‌ردان هی ئه‌و ساڵ و نیوه نییه كه گۆڕان له حكومه‌تدا به‌شداره، ئه‌مه درێژكراوه‌ی 29 ساڵ حكومڕانییه له هه‌رێمی كوردستان كه به‌داخه‌وه یه‌كێكبووه له خراپترین ئیداره‌كان، ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌كو ئه‌وه‌ی كه راگه‌یه‌نراوه بۆ خه‌ڵك، به‌شداربوون له‌م حكومه‌ته بۆ رێككردنهوهیه، بێگومان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه ده‌درێت بۆ چاكسازی له وڵاتێكدا كه خۆی دامه‌زراوه‌كانی نیشتمانی نه‌بن، كه هێزه‌كان نیشتمانی نه‌بن و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حیزبه باڵادهستهكاندابن بێگومان چاكسازی كارێكی ئاسان نییه ، كارێكی قورس و رێگایه‌كی سه‌خته له‌به‌رده‌ممان”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17