بێگه‌رد تاڵه‌بانى: پشتیوانى لەو داواکاریيەی کارمەندانی بەنداوکان دەکەین کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووه‌

0
347

SNN
وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: پشتیوانی لەو یاداشت و داواکاریيەی کارمەندانی بەنداوەکان دەکەین کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: “لەپێناو جێبەجێکردن و دابینکردنی مووچەی کارمەندانمان لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، گەیاندنی پەیامی داواکاریيەکان، کە یاداشتێکیان ئاراستەی لایەنە فەرمیەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کردووە، پشتیوانی خۆمان بۆ ئەم داواکاریيەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان دووپاتدەکەینەوە، جەختیش لە جێبەجێکردنی داوەکاریەکە دەکەینەوە”.

وتیشى: “وەکو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان، بەردەوام دەبین لە گەیاندنی کێشە و داخوازی فەرمانبەرانی بەنداوەکان و دابینکردن و گەڕاندنەوەی مووچەکانیان و پشتیوانیش لەو یاداشت و داواکارییەی کارمەندانی بەنداوکان دەکەین کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردووه‌”.

وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو “وەکو روونە لە دواین سەردانی هەفتەی رابردوو کە پێکهاتبوو لە شاندێکی باڵای وەزارەت بۆ بەغدا، بەو پەڕی پەرۆشی و بەرپرسیاریەتییەوە، ره‌شنووسى تایبەتی وەزارەتەکەمان دەربارەی چارەسەری دواکەوتنی مووچەی کارمەندان و کێشەکانی تایبەت بە بەنداوەکان، پێشکەش بە بەڕێزان سەرۆککۆماری عێراق و لیژنەی کشتوکاڵی و ئاودێری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق کرد”.

 

نووسراوى داواكارى كارمه‌ندانى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێم له‌باره‌ى دواكه‌وتنى مووچه‌كانیان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this