
هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
SNN
ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌ره‌یه‌كى سیاسى فراوان له ناڕازییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستبكه‌ن، ده‌شڵێت :”له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا پڕۆ پارتى دروستبووه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى دیالۆگێكدا كه له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه رایگه‌یاند: “له ئێستادا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت كه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه له ئامانجى ڕاسته‌قینه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و فكرى نه‌وشیروان مسته‌فا كه بزووتنه‌وه‌كه له‌سه‌رى دامه‌زرا و له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا پڕۆ پارتى دروستبووه”.
وتیشى: “ئێمه له ئێستادا سه‌رقاڵى دروستكردنى به‌ره‌یه‌كى سیاسى فراوانین، سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ین سه‌رجه‌م ده‌نگه ناڕازییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆبكه‌ینه‌وه، ته‌نانه‌ت له لایه‌نه‌كانى تریش چونكه ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نییه، به‌ڵكو له‌ناو هێزه‌كانى تری هه‌رێمى كوردستان ده‌نگى ناڕازى هه‌یه”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هۆشیار عه‌بدوڵا باس له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و فكره ده‌كات كه به‌ره‌كه‌ى له‌سه‌ر داده‌مه‌زرێنن و ده‌ڵێت: “فكرى راسته‌قینه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌وێنى سه‌ره‌كى دروستكردنى ئه‌و به‌ره سیاسیه‌یه كه ئێمه سه‌رقاڵى دروستكردنین”.
قسه‌كانى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كاتێكدایه كه پێنج ئه‌ندامى فراكسیۆنى گۆڕان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق زۆرترین ره‌خنه له دۆخى ناوخۆ و ئه‌دا و هه‌ڵوێستى ئێستاى بزووتنه‌وه‌كه‌یان ده‌گرن، له ماوه‌ى رابردووش‌دا غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى هه‌مان فراكسیۆن رایگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كى زۆره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى راسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌ماوه”، دواتریش په‌یوه‌ندییان كرد به “هاوپه‌یمانى هیوای كوردستان” كه له ئێستادا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دروستبووه.
پێشتریش شاڵاو سه‌ركه‌وت، هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه یه‌كێكه له رێبه‌رانى ده‌نگه ناڕازییه‌كانى نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاندبوو: “به پێى ئه‌و به‌دواداچوونه‌ى كه ئێمه كردومانه له ئێستادا 90%ى هه‌ڵسوڕاوانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان ناڕازین له‌و دۆخه‌ى كه ئێستا له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، بۆیه ئێمه گروپ و تاقمێك نین له‌نێو بزووتنه‌وه‌كه كه ناڕازیى بین، به‌ڵكو ئێمه قاعیده‌ى جه‌ماوه‌رى بزووتنهوهكهین، داواده‌كه‌ین رێكخه‌رى گشتى ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه”.
له‌باره‌ى هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، رێكخه‌رى گشتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان شاڵاو سه‌ركه‌وت وتیشى: “بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌گه‌ر بكرێت به دوو به‌شه‌وه به‌شێكى قاعیدهكهیهتى كه ئێمه‌ین، به‌شێكى تریشى سهركردایهتییهكهیهتى كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ن كه ئێستا له‌سه‌ر حوكمن، ئه‌م به‌ڕێزانه ئێستا له‌لایه‌ن قاعیده‌ى گۆڕانه‌وه قبوڵكراو نین، مافى گۆڕان بوونیان لێ ئه‌سه‌نرێته‌وه و پێویسته ده‌ستله‌كار بكێشنه‌وه، له‌و پێناوه‌شدا ئێمه ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێكردووه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17