لە یەکەم کاریدا، وەزیری بەرگری ئەمریکا بەدوای چەند پرسێک دەڕوات لە عێراق

0
250

SNN

لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری نوێی ئەمریکا لە کابینەی جۆو بایدن، لە یەکەم کاریدا پەیوەندی لەگەڵ یانس ستۆلینگبێرگ ئەمینداری گشتی هاوپەیمانی ئەتڵەسی کرد لەسەر کۆمەڵێک پرسی گرنگ لە عێراق و ئەفغانستان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند: لەسەر گرنگترین رووداوەکان و گۆرانکارییەکان لە عێراق گفتوگۆمان کرد، بەردەوامیدان بە دۆخی بەرگری هێزەکانی ئەمریکا لەگەڵ هێزی ناتۆ لە عێراق و ئەفغانستان، پێشتریش ئەمریکا بڕیاریدا تەواوی هێزەکانی لە مانگی ئایاری 2021دا لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، ئەویش بەهۆی رێککەوتنیان لەگەڵ چەکدارانی تاڵیبان کە هیچ کارێکی توندڕەوی لە ئەفغانستان ئەنجام نەدەن کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانان لەو وڵاتە دەكشێنەوە.

بەڵام پێدەچێت لە ئیدارەی بایدندا تەواوی ئەو بڕیارانەی کە ترەمپ داوێتی پاشگەزبێتەوەو لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا دووبارە هەوڵەکانی لە ئەفغانستان و عێراق چڕتر بکاتەوە بۆ کۆتایی هێنان بە گروپە چەکدارەکان لە هەردوو وڵات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this