شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق زانیاری لەسەر ‌هێرشە مووشەکییەکی فڕۆکەخانەی بەغدا ئاشکرادەکات

0
147

SNN

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ موشه‌كی كاتیۆشا ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدای نێوده‌وڵه‌تی كراوه.

لە راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنی عێراقدا هاتووە، دوان له‌ موشه‌كه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌ و سێیه‌م موشه‌كیش داویه‌تی به‌سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك له‌ گه‌ڕه‌كی جیهاد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌ كه‌ موشه‌كه‌كان زیانی ماددیان هه‌بووه‌ و هیچ زیانێكی گیانیان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this