سەلیم جبوری “دواخستنی وادەی هەڵبژاردن لەبەرژەوەندی کازمیدایە”

سەلیم جبوری
SNN
سەلیم جبوری راویژكاری سەرۆككۆماری عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا رایگەیاند: حكومەتەكەی مستەفا كازمی توانای ئیدارەدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی مانگی حوزەیرانی عیراقی نییە و خودی كازمیش سوودمەندی دواخستنی پرۆسەكە دەبێت بۆ کانوونی دووەمی ئەمساڵ.
فراكسیۆنی سائیرون لەزاری ریاز مەسعودی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئاشكرایكرد، لەرێی فشارەوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ناچار كراوە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوابخرێت و تەئكیدی لەوەشكردەوە، دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن لەدەسەڵاتی سەرۆك وەزیران نییە بەڵكو هەڵبژاردنی پێشوەخت پشت بەماددەی 64ی دەستوور دەبەستێت و بەو پێیەش كاتێك ئەنجوومەنی نوێنەران خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە داوا لەسەرۆك كۆمار دەكات لە 60 رۆژدا بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17