
لاری کینگ
SNN
خانەوادەی بێژەری بەناوبانگ لاری کینگ رایانگەیاندووە “ئەو بێژەرە ئەمریکییە لە نەخۆشخانەیەکی شاری لۆس ئانجلس لە تەمەنی 88 ساڵیدا دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ شەممە کۆچی دواییکردووە”.
کینگ ماوەی 63 ساڵە لە بواری راگەیاندندا ئەرک دەبینێت، لە ساڵی 1985ەوە لە کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی تا ساڵی 2010 بەرنامەی Larry King Liveی پێشکەشکردووە.
رۆژی 19ی مانگی نۆڤەمبەری ساڵی رابردوو لاری لە نەخۆشخانە یادی لەدایکبوونی پێش 87 ساڵ لەمەوبەر کردەوە کە ئەوکاتیش بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.
لاری کینگ دوای ئەوەی ساڵی 2010 کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمریکی جێهێشت، چووە کەناڵەکانی RT رووسی و لەوێ بەرنامەی Politicking with Larry Kingی پێشکەشدەکرد.
لاری کینگ ناوی تەواوی لۆورانس هارڤی زیگەر-ە و رۆژی 19ی مانگی 11ی ساڵی 1933 لەدایکبووە لە خانەوادەیەکی یەهودیی – رووسی و پێشکەشکار و بێژەر و میدیاکارێKی ناوداری جیهانی بوو، چاوپێکەوتنی زۆری لەگەڵ سەرانی زلهێزی وڵاتانی جیهاندا هەبووە.
هەواڵی زیاتر
-
مەرزی کێلێ، پشکنینی کۆڕۆنا بۆ شۆفێران دەکرێت
2020-06-03 -
لێدوانی زیدان لەسەر یاریەکەی سبەی بیلباو
2020-07-04 -
زیدان هۆکاری فرۆشتنی حەکیمی بووە
2020-07-01
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
رۆحانی “ئەمریكا بەرامبەر ئێران شکستیهێناوە”
2020-11-05 -
هاوكارى ماددى دهدرێته حهوت ههزار خێزان
2020-07-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17