لە کەرکوک ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەدەستی ئەفسەرێک دەڕفێنرێت

0
226

SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنیی پۆلیسی شاری کەرکوک رایگەیاندووە “ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەدەست ئەفسەرێک دەڕفێنرێت و هێزێکی زۆر بڵاوەی پێکراوە بۆ دۆزینەوەی.

سەرچاوەکە رایگەیاندووە “ئەفسەرەکە ئۆتۆمبێلەکەی لەبەردەم ماڵی خۆیان راگرتووە لە گەڕەکی نیدا و لە بەردەم ماڵی خۆیان دزراوە کە ئۆتۆمبێلەکە مەدەنییە، بەڵام تابلۆی پۆلیسی هەڵگرتووە”.

سەرچاوەکە دەڵێت ئۆتۆمبێلەکە جۆری میتسیۆبشیی پیکابە و ئەفسەرەکەش پلەی رائیدە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە دەوام دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this