هیچ وەفدێکی سیاسیی هەرێم نایەتە بەغدا

0
433
شوان محه‌مه‌د ته‌ها، به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ به‌غدا

SNN

بەرپرسێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: “ئەو وەفدەی دێنە شاری بەغدا بۆ گفتوگۆ لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، حکومین و سیاسیی نین”.

شوان محەمەد تەها بەرپرسی لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان بە SNN ی راگەیاند “هیچ وەفدێکی سیاسیی لە هەرێمی کوردسانەوە نایەنە شاری بەغدا”.

وتیشی: “ئەو وەفدەی پێکهاتووە، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و لە حیزبە پێکهێنەرەکانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن”.

پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە وەفدێکی سیاسیی لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان جگە لە وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری بەغدا دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی سیاسیی بەغدا کۆدەبنەوە.

هه‌فته‌ى پێشوو دارا ڕه‌شید، وه‌زیرى پلاندانانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌رده‌م میدیاكانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: “رۆژى شه‌ممه‌ یاخود یه‌كشه‌ممه‌ شاندى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات، له‌وانه‌یه‌ شاندێكى سیاسى باڵاش به‌هه‌مانشێوه‌ سه‌ردانى به‌غدا بكات”.

شانده‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم به‌ سه‌رۆكایه‌تى ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیرى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم ده‌بێت و سبه‌ى ده‌گه‌نه‌ به‌غدا، ئه‌ندامه‌كانى پێكهاتوون له‌:دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، خالید شوانی، وەزیری هەرێم بۆ كاروبارى پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا، ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومه‌تى هه‌رێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this