وێنە.. یەکەم دەرکەوتنی ترەمپ دوای کۆتاییهاتنی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی

0
385

SNN

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا یەکەم کۆتایی هەفتەی دوای جێهێشتنی کۆشکی سپی بەسەر برد لە کۆمەڵگە گەشتیارییەکەی خۆی لە فلۆریدا و سەرقاڵی یاری گۆڵفە.

ترەمپ چەند وێنەیەکی گیراوە لە یانەی گۆڵف وێست پاڵم پیتچ کە لە رۆژانی پشووی خۆی و خێزانەکەیدا سەردانی دەکات.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە هەمان ئەو کڵاوەوە دەرکەوت کە کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بەکاریدەهێنا، لەسەری نووسراوە (Make America Great Again).

لەکاتی یارایکردنیدا دۆناڵد ترەمپ سڵاوی لە ژمارەیەک هەواداری خۆی کردووە کە لەو شوێنە کۆببوونەوە بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا.

رۆژی 20ی ئەم مانگە لە رێوڕەسمێکی شایستەدا لە کۆنگرێس، جۆ بایدن بووە 46ەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سوێندی یاسایی خوارد.

بردنەوەی ئەمجارەی دیموکراتەکان بەسەر کۆمارییەکان مێژووییە، بایدن زیاتر لە 4 ملیۆن دەنگی لە ترەمپ زیاتر بوو، بایدن 50.6 لەسەدای دەنگی بەدەستهێناوە کە دەکاتە دەنگی 74 ملیۆن و 847 هەزارو 834 کەس، ترەمپیش 47.7٪ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەویش دەکاتە 70 ملیۆن و 591 هەزارو 531 دەنگ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this