
پارەی بیانی و عێراقی
SNN
ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سروشتییه‌كان له‌ناو وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا دۆسیه‌ی نه‌وت بخرێته سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و چیتر لای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان نامێنێت.
بەپێی هەواڵێکی سایتی (ئۆرت پرێس) “ئه‌مڕۆ پێش چوونی وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و رێككه‌وتنه و چیتر له‌هه‌رێمی كوردستانیش پرسی نه‌وت هاوشێوه‌ی عێراق و وڵاتانی دیكه‌ی لێدێت و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان مامه‌ڵه به داهاته‌كانه‌وه ناكات، به‌ڵكو ته‌نها كاری ئه‌و وه‌زاره‌ته گرێبه‌ست و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت، به‌ڵام داهات و ژمێره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بودجه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كات”.
پێشتر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان گرێبه‌ست و فرۆشتن و مامه‌ڵه‌كردن و ژمێره و داهاتی نه‌وت لای خۆی بووه و مانگانه بڕێك پاره‌ی داوه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی، واتا سه‌ربه‌خۆ بووه، به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وه نامێنێت و وه‌زاره‌تی دارایی مامه‌ڵه به‌داهاتی نه‌وته‌وه ده‌كات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەفدێکی ئەمریکی ئیسرائیلی دەچێتە ئەبوزەبی
2020-08-31
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17