119 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ عێراق تۆماركران

0
555
دانانى ماسك بۆ هاووڵاتیيه‌ك له‌ عێراق | فۆتۆ: Huseein Faleh / AFP

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 4183 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌ له‌ ئه‌نجامدا 119 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى عێراق رایگه‌یاندووه‌، “له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق 4183 پشكنین ئه‌نجامدراوه‌، له‌ ئه‌نجامدا 119 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆماركراون به‌مشێوه‌یه‌: 82 حاڵه‌ت له‌ به‌غدا، 32 حاڵه‌ت له‌ به‌سره‌، دوو حاڵه‌ت له‌ موسه‌ننا، یه‌ك حاڵه‌ت له‌ دیاله‌، دوو حاڵه‌ت له‌ نه‌ینه‌وا”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ و مردنه‌وه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: 63 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، به‌مشێوه‌یه‌: به‌غدا 13 كه‌س، به‌سره‌ 26 كه‌س، كه‌ركوك دوو كه‌س، كه‌ربه‌لا حه‌وت كه‌س، میسان نۆ كه‌س، موسه‌ننا سێ كه‌س، هه‌ولێر سێ كه‌س و سێ كه‌سیش به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ له‌ به‌غدا”.

به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تائێستا 3 هه‌زار و 32 كه‌س له‌ عێراق تووشبوون له‌و رێژه‌یه‌ 115 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زار و 966 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، له‌ ئێستادا 951 كه‌یسى چالاك بوونى هه‌یه‌.

بەشی بکە لە
تاگەکانعێراق
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this