
جایک سۆلیفان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا
SNN
جایک سۆلیفان راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە، بە هاوتا ئیسڕائیلییەکەی راگەیاند: ئیدارەی جۆو بایدن پشتیوانی تەواوی ئاشتی نێوان ئیسڕائیل و وڵاتانی عەرەبی و دەکات و رێککەوتنی نێوان ئیسڕائیل و ئیمارات و مەغریب و بەحرەین و سودان بە گرنگ دەزانێت، بەم نزیکانەش کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵان لە نێوان ئیدارەی بایدن و ئیسڕائیلدا ئەنجامدەدرێت.
ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ چەند کارێکی گرنگ و مێژووی بۆ ئیسڕائیل ئەنجامدا و یەکێک لەو کارانە بەستنی پەیماننامەی ئاشتی بوو لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و ئسڕائیل و ئەم هەنگاوە لەلایەن هەندێک وڵاتانی نەیاری ئیسڕائیلەوە ئیدانە کرا وەک ئێران، راشیگەیاند کە سەرجەم ئەو وڵاتە عەرەبییانەی ئاشتییان لەگەڵ ئیسڕائیل واژوو کردووە بەو جۆرە نابێت کە بیری لێدەکەنەوەو باجەکەشی دەدەن.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17