وەزیری دارایی باس لە هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیران

0
96

SNN

عەلی عەلاوی وەزیری دارای عێڕاق رایگەیاند: گفتوگۆمان لەگەڵ سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ وەرگرتنی 6 ملیار دۆلار قەرز تا عێراق لەو قەیرانە سەختە دەربکەین کە تێی کەوتووە، بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و دۆلار و پرۆژەیاسای بودجەی 2021 ئاماژەیەکی باشە کە ئابووری عێراق بەرەو دۆخێکی باش دەروات.

عەلی عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: لەگەڵ پەسەنکردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2021 عێراق راستەوخۆ دەتوانێت یەک ملیار دۆلار لە سندوقی لە ناکاوی نێودەوڵەتی وەربگرێت، ئەویش لەژێر بیانووی هاوکاری بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەبەر ئەوەی عێراق دووەم وڵاتە لە هەناردەکردنی نەوت لە OPIC، هەروەها دەتوانێت بە بەهای 4 ملیار دۆلاری دیکە قەرز لە سندوقی نەختینەی وەربگرێت بەمەبەستی چاکسازی ئابووری و ئیداری، لەبەرئەوەیە ئابووری عێراق لە 2021 دەتوانێت تا رادەیەک بوژانەوە بەخۆیەوە ببینیت.

عەلی عەلاوی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا رایگەیاند: گەر بەهای نەوت لەم دۆخەدا بمێنێتەوە، واتا 55 دۆلار و بەهای دۆلاریش بەرامبەر دیناری عێڕاقی لە 145دا جێگیر بکرێت کورتهێنان لە بودجەدا بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە چونکە عێراق کە نەوت دەفرۆشێت دۆلار وەردەگرێت و لەهەمانکاتدا بودجەو مووچەی بە دینارە بۆیە بەشێوەیەکی گشتی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت و دۆلار لە بەرژەوەندی بودجەی 2021ی عێراق دەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this