لێبڕینی مووچە بۆ بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە لادەبرێت

0
711

SNN

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، لێبڕین لە ‌مووچەی لیوا ھاوبەشەکانی ھێزەکانی پێشمەرگە کە 14 لیوان ھەڵبوەشێنێتەوە و مانگانە مووچەی تەواوەتیان پێدەدرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند: ئەمریکا پێشتر ئەو ھاوکاریەی بۆ حکومەتی ھەرێم و بەتایبەتیش بۆ لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی کردبوو، کە دەخرایە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی، بەڵام لە ئێستادا وابڕیارە بخرێتە سەر ھەژماری تایبەتی وەزارەتی پێشمەرگە.

لیوا ھاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێکدێت لە 14 لیوا و بەشێکیان لەلایەن ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە مەشق و راھێنانیان پێکراوە و پڕچەککراون، بەپێی زانیاریەکان، مووچەی مانگانەی ھێزەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە، لێبرینەکە دەیانگرێتەوە و بریاریشبوو ئەمرۆ موچەی ھێزەکانی پێشمەرگە دابەشکرێت بەڵام دابەشنەکرا و دواخرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this